تاقیکردنەوەیەک ئەنجام بدە و ئاستی خۆت بزانە
تاقیکردنەوەکان
ئاستی زانینت تاقی بکەرەوە
سوپاس بۆ چاوەڕوانیت
بارکردنی زانیاریەکان...
تکایە چاوەڕوان بە
هەموو بەشەکانمان لێرە ببینە
لە (أبو هوریرة) وە ڕەزای خوای لێبێت ئەفەرموێت : لەکاتێکا ئێمە لەمزگەوت بووین ، پێغەمبەری خوا ﷺ دەرکەوت و هات بۆلامان ، وتی بەڕێ کەون بۆ لای جولەکە ، ئێمەش لەگەڵی دەرچوین ، تاگەیشتینە [بیت المدارس] ، شوێنی خوێندنی تەوڕات ، پێغەمبەر ﷺ هەڵساو بانگی کردن ، وتی : ئەی گرۆی جولەکە ، مسوڵمان بن پارێزراو ئەبن ، وتیان پێت ڕاگەیاندوین پێشتر و پێمان گەیشت ئەی باوکی قاسم ، ئەویش وتی منیش ئەوەم ئەوێ لێتان ، دواتر دوبارەی کردەوە ، وتیان پێت ڕاگەیاندوین پێشتر ، پێمان گەیشت ، دواتر بۆ جاری سێ یەم سێ بارەی کردەوە لێیان ، پاشان فەرموی : چاک بزانن کەوا ئەم زەویە موڵکی خواو پێغەمبەرەکەیەتی ﷺ ، وەمن ئەمەوێت دەرتان کەم لە مەدینە ، هەرکەس لە ئێوە شتێکی هەیە ناتوانێت لەگەڵ خۆی بیباتەدەرەوە با بیفرۆشێت ، وە ئیلا ئەم زەویە موڵکی خواو پێغەمبەرە ﷺ . [واتا گەر نەڕۆن و نەی فرۆشن ئەبێت بە موڵکی مسوڵمانان ]
ئاستی زانینت تاقی بکەرەوە



ئیمەیلەکەت بنووسە بۆ ئەوەی هەر بەشێک یان پرسیارێکی نوێ زیادکرا، یەکسەر ئاگاداربیت.
© پەرەپێدراوە لە لایەن تیمی سولی کۆر