واتە : خوا پایهی ئهو کهسانه بهرز دهکاتهوه له ئێوه که بڕوایان هێناوه ، وه ئهوانهی که زانستیان پێ بهخشراوه به چهند پلهیهك (پلهیان بهرز دهکاتهوه) وه خوا شارهزایه بهوهی دهیکهن. وە فەرمویەتی : ( وَقُلْ رَبِّ زِدْنِي عِلْمًا ) (طه :١١٤) . واتە : بڵێ ئهی پهروهردگارم زانست و زانیاریم زیاد بکه.
واتە : عبدالله ی کوڕی عومەر ڕەزای خوای لێبێت فەرمووی : گوێم لەپێغەمبەری خوا بوو ﷺ فەرمووی : کاتێک خەوتبووم ؛ لەخەوما بینیم جامێک شیرم بۆ هات ؛ شیرەکەم خواردەوە هەتا بینیم شیر لەناو نینۆکەکانم دەردەچوو ؛ پاشان ئەوەی مایەوە - لەشیری ناو جامەکە - دام بە عومەری کوڕی خەتتاب ؛ هاوەڵان وتیان : ( مانای ئەم خەونە ) چیە ئەی پێغەمبەری خوا ﷺ ؟ فەرمووی : بەمانای ( زانست ) دێت .
واتە : لە ئەبو هوڕەیڕەوە ڕەزای خوای لێبێت فەرمووی : كاتێك پێغەمبەر ﷺ له دانيشتنێكدا بوو قسەى بۆ خه ڵكه كه ده كرد لەوکاتەدا كابرايەكى دەشتەکی هات ، ووتى : کەی ڕۆژى دوايى دێت ؟ پێغەمبەرى خوا ﷺ بەردەوام بوو لەسەر قسه كردنى خۆى (واته : وه ڵامى كابراى نه دايەوه لەوكاته دا) هه ندێك له وانه ى لەم شوێنە دانیشتبوون وتیان : گوێى لێبوو پرسياره كه ى پێ ناخۆش بوو ، هه ندێكى تريان وتيان : به ڵكو قسەکەی هه ر نەیبیست . هەتا لە قسە کردنەکە بوەیەوە و فەرمووی : له كوێيه تا بيبينم ئه وه ى پرسيارى ڕۆژى دوايى كرد؟ كابراى ده شته كى ووتى : ئائه وه منم ئه ى پێغه مبه رى خوا ﷺ؛ پێغەمبەر ﷺ فه رمووى : هه ركاتێك ئامانه ت فه وتێنرا چاوه ڕێى ڕۆژى دوايى بكه . كابراى ده شته كى ووتى : چۆن ئه مانه ت ده فه وتێت ؟پێغەبمەر ﷺ فەرمووی :ئەگەر کارێک درایە دەستی کەسێک کە شیاوی ئەو کارە نەبێت ئەوا چاوەڕێى ڕۆژى دوايى بكه .
واتە : لە عبدالله ی کوڕی عەمڕەوە - ڕەزای خوای لێبێت - فەرمووی : لەسەفەرێکدا پێغەمبەری خوا ﷺ لێمان دواکەوت - بەهۆی سەرپەرشتیاری کردنی ئەوانەی لەگەڵی بوون لەسەفەرەکە - ؛ کاتێک پێمان گەییشت- خەریک بوو کاتی نوێژمان لەدەست بچێت - لەوکاتدا دەشت نوێژمان دەگرت و پێەکانمان دەشووشت ؛ بەدەنگێکی زۆر بەرز فەرمووی : سزا و دۆڵێک لە ئاگر بۆ ئەو پاژنانەی لەکاتی دەست نوێژ ناشوشترێن ؛ دووجار یان سێ جار ئەم قسەیەی فەرموو .
واتە : حومەیدی پێی وتین : ئیبن و عویەینە قسەی بۆ کردنی وە بۆی باس کردین وە هەواڵی پێداین ؛ وە گوێم لەکەسێ بوو ؛ وە ئیبن مەسعود وتی : پێغەمبەری خوا ﷺ قسەی بۆ کردین - کە بێگومان پێغەمبەر ﷺ کەسێکی ڕاستگۆ و بەڕاستگۆ دانراوە - وە شەقیق وتی : لە عبدالله وە وتی : وشەیەکم لەپێغەمبەری خواوە ﷺ گوێ لێ بوو ؛ وە حوزەیفە وتی پێغەمبەری خوا ﷺ دوو قسەی بۆ کردین ؛ وە ئەبو لعالیە وتی : لە ئبین عەبباسەوە لە پێغەمبەری خواوە ﷺ : لەپەروەردگاریەوە گێڕاویەوە ؛ وە ئەنەس وتی لە پێغەمبەری خواوە ﷺ: لەپەروەردگاریەوە عز وجل گێڕاویەوە ؛ وە ئەبو هوڕەیڕە وتی : لە پێغەمبەری خواوە ﷺ : لەپەروەردگارتانەوە - عز وجل - گێڕاویەوە .
واتە : لە ئیبن عومەرەوە - ڕەزای خوای لێبێت - فەرمووی : پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمووی : درەختێک لە درەختەکان هەیە گەڵاکانی ناوەرێت ؛ نمونەی ئەم درەختە وەک موسڵمان وایە ؛ پێم بڵێن کامە درەختەیە ؟ ئەوکەسانەی لەوێ بوون فکریان بۆ دەرختەکانی بیابان و چۆلەوانی چوو و کەسیان نەیان ووت دار خورمایە ؛ بەڵام من لەدڵی خۆمدا ووتم دار خورمایە ؛ بەڵام شەرمم کرد وابڵێم و قسەبکەم - چونکە تەمەنم لەگشتیان بچووک تر بوو - پاشان وتیان : پێمان بڵێ ئەی پێغەمبەری خوا ﷺ کامە دەرختەیە ؛ فەرمووی : دارخورمایە .
واتە : لە ئیبن عومەرەوە - ڕەزای خوای لێبێت - فەرمووی : پێغەمبەری خوا ﷺ : درەختێک لە درەختەکان هەیە گەڵاکانی ناوەرێت ؛ نمونەی ئەم درەختە وەک موسڵمان وایە ؛ پێم بڵێن کامە درەختەیە ؟ ئەوکەسانەی لەوێ بوون فکریان بۆ دەرختەکانی بیابان و چۆلەوانی چوو و کەسیان نەیان ووت دار خورمایە ؛ بەڵام من لەدڵی خۆمدا ووتم دار خورمایە ؛ بەڵام شەرمم کرد وابڵێم و قسەبکەم - چونکە تەمەنم لەگشتیان بچووک تر بوو - پاشان وتیان : پێمان بڵێ ئەی پێغەمبەری خوا ﷺ کامە دەرختەیە ؛ فەرمووی : دارخورمایە .
خوێندنەوەی فەرمودە بەسەر فەرمودەناس ؛ حەسەن و سەوری و مالک وادەبینن کە خوێندنەوە بەسەر فەرمودەناس دروستە و ئاساییە ؛ هەندێکیان خوێندنەوەیان بەسەر زانا بەدروست داناوە بە بەڵگەی فەرمودەی زیمامی کوری سەعلەبە : بە پێغەمبەری خوای فەرموو ﷺ : ئایە خوا فەرمانی بەتۆ کردووە نوێژەکان بکەی . فەرمووی : بەڵێ ؛ ووتی : ئەمە خوێندنەوەیە بەسەر پێغەمبەر ﷺ زیمام ئەم هەواڵەی بەقەومەکەی گەیاندوو ئیجازەیان پێدا ؛ وە مالیک بەدروستی داناوە : خوێندنەوەی پەرتووک بەسەر خەڵکدا بخوێندرێتەوە ؛ بۆ نموونە : ئەڵێن : فڵانەکەسە لەلامان ئامادە بوو وە بەسەریاندا دەخوێنێتەوە ؛ وە بەسەر خوێنەر دەخوێندرێتەوە ؛ خوێنەر ئەڵێت : فڵانەکەسە بەسەریدا خوێندمەوە ؛ محمدی کوڕی سەلام قسەی بۆ کردین ؛ محمدی کوڕی حەسەنی واستی قسەی بۆ کردنین لە عەوفەوە ئەویش لە حەسەنەوە : وتی : دروستە و ئاساییە زانست بەسەر زانادا بخوێندرێتەوە ؛ وە محمدی کوڕی یوسفی فەرەبری هەواڵی پێداین ؛ وە محمدی کوڕی ئیسماعیلی بوخاری قسەی بۆ کردین وتی : عبیدالله ی کوڕی موسى لە سوفیانەوە وتی : ئەگەر بەسەر فەرمودەناس خوێندرایەوە ئاساییە بوترێت : قسەی بۆ کردم وتی : گوێم لە باوکی عاصم بوو ئەویش لەمالیکەوە ؛ وە لە سوفیانەوە گوێم لێبوو : خوێندنەوە بەسەر زانا و خوێندنەوەی زانا وەکو یەکە .
واتە : ئەنەسی کوڕی مالیک ئەفەرموێ : جارێکیان لەلای پێغەمبەر ﷺ لە مزگەوت دانیشتبوین ؛ پیاوێک بەسواری وشترەوە هاتە ژوورەوە ؛ وشترەکەی لەناو مزگەوت دانیشاند پاشان بەستیەوە ؛ پاشان بەدانیشتوانی مزگەوتی وت : کامەتان محمدە ؟ پێغەمبەر ﷺ لەناو ئێمەدا پاڵی دابوەوە ؛ وتمان : ئا ئەم پیاوە سپیە هەوە کە پاڵی داوەتەوە ؛ پیاوەکە پێی وت : ئەی کوڕی عبدالمتلب ؛ پێغەمبەر ﷺ فەرمووی : بەڵێ ئەوە منم وەڵامم دایتەوە . پیاوەکە بە پێغەمبەر ﷺ ی وت : من پرسیارت لێ دەکەم بەڵام لێم تووڕە مەبە و دڵگران مەبە لێم ؟ فەرمووی : ئەوەی دەتەوێت بیڵێ فەرموو . وتی : داوات لێ دەکەم بە پەروەردگارت وە بە پەروەردگاری ئەوانەی پێش تۆ ؛ ئایە خوا تۆی بۆ هەموو خەڵکی ناردووە ؟ فەرمووی : سوێند بەخوا بەڵێ ؛ وتی داوات لێ دەکەم بەخوا ؛ ئایە خوا فەرمانی بەتۆ کردووە پێنج نوێژ لەشە و ڕۆژێکدا بکەین ؟ فەرمووی : سوێند بەخوا بەڵێ . وتی : سوێندت دەدەم بەخوا ؛ ئایە خوا فەرمانی بەتۆ کردوە ئەم مانگی ڕەمەزانە لەساڵدا بەرۆژوو ببین ؟ فەرمووی : سوێند بەخوا بەڵێ . وتی : سوێندت دەدەم بەخوا ؛ ئایە خوا فەرمانی بەتۆ کردوە ئەم زەکاتە لەدەوڵەمەندەکانمان وەربگری و بەسەر هەژارانماندا دابەشی بکەی ؟ فەرمووی : سوێند بەخوا بەڵێ . پیاوەکە وتی : باوەڕم هێنا بەوەی پێی هاتی ؛ وە من نێردراوی کەسانی ترم لەناو قەومەکەم ؛ من زیمامی کوڕی سەعلەبەم برای بەنی سەعدی کوڕی بەکر ؛ موسای کوڕی ئیسماعیل گێڕاویەتەوە ؛ وە عەلی کوڕی عبدالحمید لە سولەیمانی کوڕی موغیرە ؛ لە سابتەوە ؛ لە ئەنەسەوە ؛ لەپێغەمبەری خواوە ﷺ .

واتە : ئەنەسی کوڕی مالیک وتی : عوسمانی کوڕی عەففان موسحەفەکانی کۆپی کرد و بۆ شوێنەکانی نارد ؛ وە عبدالله ی کوڕی عومەر و یەحیای کوری سەعید و مالیکی کوڕی ئەنەس ئەمکارەیان بەدروست داناوە ؛ وە هەندێک لە خەڵکی حیجاز بۆ دانەدەستی زانست بەکەسێک بۆ ئەوەی بیگەیەنێت بەکەسانی تر فەرموودەی پێغەمبەریان ﷺ کردۆتە بەڵگە کە بۆ ئەمیری لەشکرێکی شتێکی نووسیوە و پێی فەرموو : مەیخوێنەوە هەتا دەگەیتە فڵانە شوێنە . کاتێک ئەمیرەکە گەییشتە شوێنەکە بەسەر خەڵکیدا خوێندەوە ؛ وە هەواڵی پێغەمبەری خوای ﷺ پێدان .
واتە : لە عبیدالله ی کوڕی عبدالله ی کوڕی عوتبە ی کوڕی مەسعودەوە ؛ عبدالله ی کوڕی عەبباس هەواڵی پێداوە کە پێغەمبەر ﷺنامەیەکی بە پیاوێکدا نارد بۆ ئەوەی بیدات بەدەستی گەورەی بەحرەین وە گەورەی بەحرەین نامەکەی دایە دەست کیسرى ؛ کیسرى کاتێک نامەکەی خوێندەوە راستەوخۆ نامەکەی دڕاند و پارچە پارچەی کرد ؛ وا گومان دەبەن کوڕی موسەییەب وتی : پێغەمبەر ﷺ دوعای لێ کردن کە خوا پارچە پارچەیان بکات وەک چۆن نامەکەیان دڕاند و پارچە پارچە کرد .